Artwork

Indhold leveret af Dr. J. Vernon McGee. Alt podcastindhold inklusive episoder, grafik og podcastbeskrivelser uploades og leveres direkte af Dr. J. Vernon McGee eller deres podcastplatformspartner. Hvis du mener, at nogen bruger dit ophavsretligt beskyttede værk uden din tilladelse, kan du følge processen beskrevet her https://da.player.fm/legal.
Player FM - Podcast-app
Gå offline med appen Player FM !

زه‌بوره‌كان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠

20:17
 
Del
 
Manage episode 438630726 series 3425855
Indhold leveret af Dr. J. Vernon McGee. Alt podcastindhold inklusive episoder, grafik og podcastbeskrivelser uploades og leveres direkte af Dr. J. Vernon McGee eller deres podcastplatformspartner. Hvis du mener, at nogen bruger dit ophavsretligt beskyttede værk uden din tilladelse, kan du følge processen beskrevet her https://da.player.fm/legal.

زه‌بوره‌كان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠

  • 1بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،
  • بۆ دڵپاکەکان.
  • 2بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و
  • زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،
  • 3چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد،
  • کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی.
  • 4ترسیان لە مردن نییە،
  • جەستەیان تەندروست و قەڵەوە.
  • 5لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن،
  • وەک خەڵکی تێناکەون.
  • 6بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و
  • بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە.
  • 7خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت،
  • لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە.
  • 8گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن،
  • بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.
  • 9ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە،
  • زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن.
  • 10بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و
  • باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن.
  • 11دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟
  • ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟»
  • 12ئەوەتا ئەمانە بەدکارن،
  • هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.
  • 13بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە،
  • دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە.
  • 14بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو،
  • هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم.
  • 15ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد،
  • ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم.
  • 16کاتێک ویستم لەمە تێبگەم،
  • بە ئەرکێکی سەختم بینی،
  • 17هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا،
  • ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم.
  • 18بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون،
  • تووشی وێرانیت کردوون.
  • 19چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون،
  • لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون!
  • 20ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە،
  • لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت.
  • 21کاتێک دڵم تەنگ بوو،
  • وەک شمشێر هەناومی بڕی،
  • 22گێل و نەزان بووم،
  • لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات.
  • 23لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم،
  • دەستی ڕاستی منت گرت.
  • 24بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت،
  • پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.
  • 25بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟
  • ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
  • 26جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،
  • بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
  • 27ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن،
  • ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە.
  • 28بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،
  • یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،
  • هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.

زه‌بوره‌كان ٧٤

  • 1ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟
  • بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟
  • 2کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە،
  • هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە،
  • ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت.
  • 3هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی،
  • هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد.
  • 4ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان،
  • ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند.
  • 5لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە،
  • لەسەر داری دارستانەکان.
  • 6بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند،
  • هەموو نەخشێنراوەکان.
  • 7ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا،
  • ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد.
  • 8لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!»
  • هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند.
  • 9پەرجووەکانمان نابینین و
  • هیچ پێغەمبەرێک نەماوە،
  • کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە.
  • 10ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟
  • ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟
  • 11بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟
  • دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!
  • 12بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی،
  • دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی.
  • 13تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد،
  • سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە.
  • 14تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت وردوخاش کرد،
  • کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان.
  • 15تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە،
  • تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد.
  • 16ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە،
  • تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند.
  • 17هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون،
  • تۆ هاوین و زستانت داهێناوە.
  • 18ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد،
  • گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە.
  • 19گیانی کۆترەکەت مەکە نێچیری دڕندەکان،
  • هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە.
  • 20پەیمانی خۆت لەبیر بێت،
  • چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی.
  • 21ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە.
  • با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن.
  • 22ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە!
  • لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد.
  • 23قسەی دژەکانت لەبیر مەکە،
  • ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە.

زه‌بوره‌كان ٧٥

  • 1ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،
  • ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،
  • خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.
  • 2تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،
  • بە ڕاستی دادوەری دەکەم.
  • 3کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،
  • منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.
  • 4بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“
  • بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.
  • 5هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،
  • بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»
  • 6نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،
  • نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،
  • 7بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،
  • ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.
  • 8جام بەدەستی یەزدانەوەیە،
  • پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،
  • لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی
  • لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.
  • 9بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،
  • گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:
  • 10«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،
  • هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»

  continue reading

646 episoder

Artwork
iconDel
 
All episodes

×
 
Loading …

Velkommen til Player FM!

Player FM is scanning the web for high-quality podcasts for you to enjoy right now. It's the best podcast app and works on Android, iPhone, and the web. Signup to sync subscriptions across devices.

Hurtig referencevejledning